رەوتی هەڵوێست: سوپای توركیا نیازی له‌شكركێشیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه
وێستگه‌نیوزـ
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند، زانیاری ئه‌وه هه‌یه كه سوپای توركیا نیازی له‌شكركێشیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێت بۆ به‌شێك له خاكی باشووری كوردستان، داواش له حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێم ده‌كات له‌و باره‌وه هه‌ڵوێستی روونیان هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2024، ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه: لە ئێستادا زانیاری ئەوە درکێندراوە، سوپای تورکیا پلانی لەشکرکێشیەکی گەورەی هەبێت بۆ بەشێک لە خاکی باشوری کوردستان.
ئه‌وه‌شی وتووه: ئەم لەشکرکێشیە، پێشێلکاریەکی روونی سەروەری خاکی عێراق و باشووری کوردستانه، شەڕو ئاڵۆزی نەک چارەسەری هیچ گرفتێک ناکات، ئاڵۆزی گەورەتر دروست دەکات.
ده‌شڵێت: "گەلی کورد گەلێکی ئاشتی خوازەو پێوستە دۆسیەی کورد لە تورکیا بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت".
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی كه له‌لایه‌ن عه‌لی حه‌مه ساڵح-ه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان سەرۆکایەتی دەکرێت، ده‌ڵێت: "ئێمە لە رەوتی هەڵوێست، بانگەوازی ئاشتی دەکەین و دژی لەشکرکێشین، داوای هەڵوێستی نیشتیمانی فراوان دەکەین".
باسی له‌وه‌شكردووه: "داواکارین حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێم هەڵوێستی روونیان هەبێت بەرامبەر ئەگەری هەر لەشکرکێشیەک".
به‌یاننامه‌كه‌ی ره‌وتی هه‌ڵوێست له‌كاتێكدایه بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2024، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته عێراق و دواتر سه‌ردانی هه‌ولێریش بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له شه‌وی رابردوه‌وه به‌شێك له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، به ئاڵای توركیا رازێنراونه‌ته‌وه.
AM:08:49:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت