بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز تایوانی هه‌ژاند


وێستگه‌ نیوزـ

ده‌سته‌ی ناوه‌ندیی چاودێریی كه‌شوهه‌وا و بومه‌له‌زره‌ له‌ تایوان رایگه‌یاند كه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز كه‌ گوره‌كه‌ی زیاترله‌ 5 پله‌ بووه‌، خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی هه‌ژاندوه‌.

ئه‌و ناوه‌نده‌ی كه‌شناسیی تایوان ئاشكرایكردوه‌ كه‌ گوری بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر 5.6 پله‌ بووه‌ و له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیك كه‌ناراوه‌كانی خۆرهه‌تی تایوانی داوه‌.

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ئۆقیانسی هێمن بووه‌ و له‌ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر و به‌ دووریی 55.9 كلیۆمه‌تر له‌ ناوچه‌ی هوالین-ی خۆرهه‌ڵاتی تایوان روویداوه‌.

ده‌شڵێت: دوای ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌، یه‌كێكی دیكه‌ به‌ گوری 4.6 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ هه‌مان ناوچه‌ روویداوه‌ و تائێستا نازانرێت زیانه‌ گیانی و ماڵییه‌كانی چی بووه‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ 3ی ئه‌م مانگه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزتر به‌ گوری 7.2 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ تایوان روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ 17 گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌زار و 100ی دیكه‌ش برینداربوون.


PM:08:10:21/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو