وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چوار كرد


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کرد، بەڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌كردووه‌.


نیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی نیسانی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، داوا لە یەکەکانی ژمێریاری وەزارەت و پارێزگا و دەستە سەربەخۆکان دەکات سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان.

روونیشیکردەوە کە لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کارمەندانی هیزە ئەمنییەکان دەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی عێراق لە کاتێکدایە کە وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هێشتا لیستی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌كردووه‌.


PM:12:17:21/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت