ئه‌ردۆغان پێشوازی له به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس كرد
ئه‌ردۆغان به‌خێرهاتنی خالید مشعه‌ل و ئیسماعیل هه‌نیه ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی له قه‌ته‌ره‌وه بۆ وڵاتێكی تر، سه‌رۆكی توركیا پێشوازی له به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كرد و داوای له فه‌له‌ستینییه‌كان كرد، رووبه‌ڕووی ئیسرائیل "یه‌كگرتوو بن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نیسانی 2024 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له ئه‌سته‌نبوڵ پێشوازی له ئیسماعیل هه‌نیه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس كرد.
به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، ئه‌ردۆغان وتی: "زۆر گرنگه فه‌له‌ستینیه‌كان یه‌كگرتووبن، وه‌ڵامی به‌هێز بۆ ئیسرائیل و رێگای سه‌ركه‌وتن پێویستیان به یه‌كگرتوویی و ده‌ستپاكی هه‌یه".
ئه‌ردۆغان بۆ هه‌نیه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه توركیا درێژه به هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی خۆی ده‌دات بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و نادادییه‌ی كه به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه توركیا زنجیره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا جێبه‌جێ كردووه، له‌وانه‌ش كۆتوبه‌ندی بازرگانی.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرده‌وه سه‌ركردایه‌تی سیاسی حه‌ماس، تاووتوێی ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی باره‌گاكه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ده‌كات، چونكه تابێت فشاری ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دۆحه، سه‌باره‌ت به رۆڵی میانگیری قه‌ته‌ر كه له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسدا ده‌یگێڕێت، زیاترده‌بێت.
رۆژنامه‌كه لێدوانی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عه‌ره‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، له‌م رۆژانه‌ی دوایدا، لانی كه‌م په‌یوه‌ندی به دوو ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌وه كردووه كه یه‌كێكیان شانشینی عومانه، ده‌رباره‌ی ئایا رازین به بیرۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی بۆ پایته‌خته‌كانیان.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه رۆشتنی حه‌ماس له قه‌ته‌ر، ره‌نگه ببێته هۆی شكستپێهێنانی دانوستانه هه‌ستیاره‌كه‌ی گه‌یشتن به ئاگربه‌ست و ئازادكردنی ده‌یان ئیسرائیلی كه له غه‌ززه ده‌ستگیركراون. هه‌روه‌ها وا ده‌كات بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا، زه‌حمه‌ت بێت په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌ننه بزووتنه‌وه‌كه كه واشنتۆن وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریست پۆلێنی ده‌كات.
نێوه‌ندگرێكی ئاگاداری عه‌ره‌ب به رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه‌ی وتووه كه "دیسانه‌وه له ئێستادا دانوستانه‌كان راوه‌ستاون و هیچ ئاماژه‌یه‌ك یان ئه‌گه‌رێك له ئارادا نییه، به‌وه‌ی به‌م نزیكانه دانوستانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه. هه‌روه‌ها نه‌بوونی متمانه له نێوان حه‌ماس و دانوستانكاره‌كاندا، تابێت زیاتر ده‌بێت".
نێوه‌ندگرێكی دیكه‌ی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سهێنانی دانوستانه‌كان و مه‌سه‌له‌ی ئاگربه‌ست، خه‌ریكه ده‌بێته ئه‌گه‌رێكی ته‌واوه‌تی".
PM:06:36:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت