له‌به‌رده‌م كافتریایه‌كی سلێمانی ته‌رمێك دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمێكی له‌به‌رده‌م كافتریایه‌ك راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێده‌چێت جه‌ڵته لێیدابێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نیسانی 2024، رائید سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌لێدوانێكدا وتی: "له‌به‌رده‌م یه‌كێك له كافتریاكانی سلێمانی، ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه كه خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه".
وتیشی: "هیچ ئاسه‌وارێكی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان به ته‌رمه‌كه‌وه نییه و پێده‌چێت جه‌ڵته لێیدابێت".
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی روونیشیكرده‌وه كه "له ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێستگه، هاوڵاتییه‌كه ناوی (سه‌لام سه‌لمان)ه و ته‌مه‌نی 45 ساڵه و ته‌رمه‌كه‌ی له به‌رده‌م كافتریای چیای گارا دۆزراوه‌ته‌وه.
AM:11:21:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت