كه‌شوهه‌وای دوو رۆژی داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پاران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نیسانی 2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوی دوێنێ. خێرایی با 5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 21- 4- 2024 ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە هەندێ کات و شوێن نمەبارانی پچر پچر دەبێـت و هەندێکجاریش تاوە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە( 3 - 5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 28
سلێمانی : 25
دهۆک : 26
کەرکوک : 29
هەڵەبجە : 27
زاخۆ : 26
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 31
AM:10:40:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت