هێرش كرایه‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی كهلسو له پارێزگای بابل و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامیان برینداربوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه، "ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باره‌گای هێزه‌كانی حه‌شد له سه‌ربازگه‌ی كالسو له قه‌زای ئه‌لمه‌شروع له‌سه‌ر ڕێگای خێرای، باكوری پارێزگای بابل روویداوه".
حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: "ده‌ستبه‌جێ تیمێكی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه، ته‌قینه‌وه‌كه زیانی ماددی و برینداربوونی لێكهوتهوه. دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ورده‌كارییه‌كان راده‌گه‌یه‌نین ".
هاوكات موهه‌نه‌د ئه‌لعه‌نزی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی بابل، ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی بنكه‌ی كالسو سێ ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی بریندار بوون.
موهه‌نه‌د ئه‌لعه‌نزی بۆ میدیا عێراقییه‌كان وتی: "پێنج ته‌قینه‌وه پارێزگاری بابلی هه‌ژاند، به‌رگری شارستانیش توانی ئاگره‌كان كۆنتڕۆڵ بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "قه‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو به‌هۆی سووتانی داره‌كانی ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه بووه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هیچ هێزێكی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی له بنكه‌كه‌دا بوونیان نییه".
راشیگه‌یاند كه له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كه‌دا سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بریندار بوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه قسه‌ی بۆ میدیا عێراقییه‌كان كردووه، "فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو باره‌گای لیوای "یه‌وم ئهلمهوعود"ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له بنكه‌ی كالسو له پارێزگای بابل به دوو مووشه‌ك بۆردوومان كردووه".
AM:08:31:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت