ئه‌مریكا و به‌ریتانیا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنن
وێستگه‌نیوز، AFP-
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بڕیاریاندا چه‌ند سزایه‌كی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بسه‌پێنن.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا سزای دیكه‌یان خسته سه‌ر كارگه‌كانی دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، ئۆتۆمبێل و پیشه‌سازی پۆڵای ئێران.
به‌گوێره‌ی فرانس پرێس، "ئه‌مریكا و به‌ریتانیا سزای دوو كارگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانیان دا".
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه سزاكانی ئه‌مه‌ریكا 16 كه‌سایه‌تی و دوو قه‌واره‌ی ئێران ده‌گرێته‌وه، كه كاری دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌كه‌ن، له‌وانه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی (شاهید) كه له میانی هێرشه‌كه‌ی 13ی ئه‌م مانگه دژی ئیسرائیل به‌كارهات.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی سزا دراون یارمه‌تیی ئێرانیان داوه له به‌رهه‌مهێنان و پێشخستنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا.
هه‌روه‌ها سزاكانی به‌ریتانیاش ژماره‌یه‌ك ڕێكخراو و كه‌سایه‌تیی سه‌ربازیی ئێران ده‌گرێته‌وه، كه ده‌ستیان له دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كی بالیستی هه‌یه.
له چه‌ند شه‌وی رابردوودا تاران به سه‌دان مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل.
لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، هێرشه‌كه زیانێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه و 99%ی مووشه‌ك و درۆنه‌كانیان خستووه‌ته خواره‌وه.
هێرشه‌كه دوای ئه‌وه‌دا هات رۆژی 01-04-2024 كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق كرایه ئامانج و حه‌وت كه‌س، كه دووانیان فه‌رمانده و ئه‌وانی دیكه‌ش راوێژكاری سه‌ربازیی ئێران بوون، كوژران؛ ئێران تۆمه‌ته‌كه‌ی خسته‌پاڵ ئیسرائیل و هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كرد.
PM:05:12:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت