پشتیوان سادق: پارتی پشت ئەستوورە بە خەڵکی کوردستان هەر خۆشی له‌ ئاینده‌ حکومەت پێکدەهێنێت

‌پشتیوان سادق ئاندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی

وێستگه‌نیوزـ

پشتیوان سادق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دووم رۆژی دیداری سلێمانی رایگه‌یاند،
حزبه‌كه‌ی پشت ئەستوورە بە خەڵکی کوردستان و هەر یەکەمیش دەبێت.


پشتیوان سادق ئاندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دووەم رۆژی دیدارەکەی سلێمانیدا رایگەیاند، پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندایە، بەڵام رازی نابێت دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکاندا بکرێت و بەکەیفی خۆیان کورسییەکان دابەشبکەن.
 
هەرواها راشیگەیاند: سەرۆکی هەرێم لە ماوەی دووساڵ و نیوی رابردوودا سێ جار وادەی هەڵبژاردنی دیارییکردووە، بەڵام ئەو کەسانەی لەئێستادا سوورن لەسەر ئەنجامدانی هەرخۆیان لە ترسی دۆڕاندن نەیانهێشتووە ئەنجامبدرێت.  

پشتیوان سادق لە درێژەی قسەکەنیدا ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 بۆ 2021ی پەرلەمانی عێراق کرد و وتی، کۆمسیۆنی عێراق هەڵبژاردنەکەی ئەوکاتەی بە ئالییەتێکی جیاواز لە ئێستا و بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدا و لەو هەڵبژاردنەشدا پارتی دیموکراتی کوردستان بەتەنها 33 کورسی بەدەستهێناوە.

وتیشی: "لەئێستاشدا پارتی پشت ئەستوورە بە خەڵکی کوردستان و هەر یەکەمیش دەبێت و هەر خۆشی حکومەت پێکدەهێنێت لە ئایندەدا".


PM:01:00:18/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت