سۆران عومه‌ر: ساڵی 2023 له فرۆشتنی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم ته‌نها شه‌ش دۆلار ماوه‌ته‌وه
سۆران عومه‌ر
وێستگه‌نیوزـ
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له ساڵی 2023 دا له فرۆشتنی 93 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم ته‌نها شه‌ش دۆلار ماوه‌ته‌وه.
سۆران عومه‌ر له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بەنوسراوی فەرمی زانیاری بەرهەمهێنانی نەوت دەخەنە بەردەست تیمی وردبینی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم بەپێی نوسراوەکە هەرێم لەساڵی 2023 بڕی 93 ملیۆن و 829 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.
ئه‌وه‌شی وتووه: "لەو بڕە 31 ملیۆن بەرمیلی تا 25ی 3ی 2023 بەبۆری هەناردەکراوە، 11 ملیۆن و 816 هەزار بەرمیلی دراوە بەعێراق، 16 ملیۆن و 563 هەزار بەرمیلی گوایە لەناوخۆ بەکارهاتووە بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێکی 7.5 حەوت دۆلار‌و نیو دراوە بە پاڵاوگە! لە کاتێکدا ئەو پاڵاوتنە بەبازرگانی فرۆشراوە و بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ نەبووە!".
به‌پێی نووسینه‌كه‌ی سۆران عومه‌ر، "لەم نێوەندەدا 33 ملیۆن و 829 هەزار بەرمیل نەوت دیار نیە! هەرێم دەڵێت ڕاستەوخۆ فرۆشتومانە بە پاڵاوگەکان بە (یه‌ك ترلیۆن و 357 ملیار دینار) ئەمە ئەو نەوتەیە کە بەتەنکەر دەیفرۆشن و دەبرێتە دەرەوە بەقاچاخ".
ده‌شڵێت: "داهاتی نەوت ساڵی 2023 بە سێ ملیار‌و 621 ملیۆن دۆلار دانراوە. خەرجی نەوت بە سێ ملیار‌و 67 ملیۆن دۆلار دانراوە. گوایە تەنها 554 ملیۆن دۆلار ماوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم. بەم پێیە لەفرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت هەرێم شه‌ش دۆلاری بۆ ماوەتەوە".
PM:12:44:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت