نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
وێستگهنیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، جارێكی دیكه نرخه‌كان روویان له نزمبوونه‌وه كرد، به‌جۆرێك یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌خوار 88 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ 87 دۆلار و 54 سه‌نت نزم بوه‌وه، له‌كاتێكدا دوێنێ به 89 دۆلار و 53 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 82 دۆلار و 83 سه‌نت دابه‌زی، له‌كاتێكدا دوێنێ به 84 دۆلار و 81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی زێڕیش كه‌مێك نزم بوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و یه‌ك ئۆنسه‌ی به دوو هه‌زار و 375 دۆلاره.
دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا بەردەوام نرخەکەی بە چەند هۆکارێک روو لە بەرزبوونەوە بوو.
زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بەتایبەت گەیشتنی ئاڵۆزییەکان بە سوریا، بوونە هۆی ناسەقامگیری لە بازاڕی نەوتدا و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 90 دۆلار.
پاڵنەرێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتییەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیش‌دا هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بۆ سەروو 89 دۆلار بەرز کردەوە.
AM:08:24:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت