به‌هۆی بۆدومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سێ ئۆتۆمبێل زیانی به‌ركه‌وت
وێستگهنیوزـ
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له كورته‌ك له بناری قه‌ندیل، سێ ئۆتۆمبێل زیانیان به‌ركه‌وتوه.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی نیسانی 2024، جارێکی تر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی کورتەکیان لەبناری قەندیل كرد.
بەپێی زانیاریەکانی په‌یامنێری وێستگەنیوز، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه سێ ئۆتۆمبێل زیانی زۆریان بەرکەوتووە، ئه‌مه جگە لەوه‌ی زیان به‌ر ژینگەی ناوچەکە کەوتووە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کامەران حەسەن قایمقامی قه‌زای ماوەت بۆ وێستگه‌نیوز وتی: گوندی کوڕەڵە لە قەزای شارباژێڕ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیاوه بۆردومان کراوه.
باسی له‌وه‌شكرد: بۆردومانەکە لە دوو شوێنی گونده‌كه بووه و خانویەکی رووخاندووە هاوکات لەشاخی تەژە و شیلانەشی داوە.
تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه ئاشكر نه‌كراون، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژی رابردوو به‌هۆی بۆردومانی خانوێك له گوندی گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی شینكایه‌تی، هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ستدا.
PM:07:56:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت