سه‌ركرده‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن و له سه‌دا 74% ئیسرائیلییه‌كان نایانه‌وێ وه‌ڵامی ئێران بدرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
له كاتێكدا حكومه‌تی بچوككراوه‌ی جه‌نگ له ئیسرائیل، به له‌به‌رچاوگرتنی دید و بۆچونی سه‌ركرده ئیسرائیلییه‌كان، سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی باشترین رێگایه، بۆ وه‌ڵامدانه‌ی ئه‌و هێرشه بێوێنه‌یه‌ی ئێران كه له شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجامیدا. دروست ئا له‌و كاته‌دا، دید و بیر و بۆچونی خه‌ڵكی، سه‌باره‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل، هاتووه‌ته ئاراوه.
له سه‌دا 74% ئیسرائیلییه‌كان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران ره‌تده‌كه‌نه‌وه
له راپرسییه‌كی نوێ‌دا كه زانكۆی عیبری له ئه‌مریكا ئه‌نجامیداوه، ده‌ركه‌وتووه له سه‌دا 74%ی ئیسرائیلییه‌كان، دژایه‌تی هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره زیان به هاوپایمانهتییه ئهمنیییهكان بگه‌یه‌نێت.
زانكۆ عیبرییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاند، راپرسی زانكۆكه له نێوان 14 بۆ 15 نیسان و له رێگه‌ی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنه‌وه ئه‌نجامدراوه و هه‌زار و 466 كه‌س له ژن و پیاو به‌شداریان تێداكردووه كه نوێنه‌رایه‌تی ئیسرائیله پێگه‌یشتووه‌كان/ البالغین ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه زیاد له نیوه‌ی به‌شداربوانی راپرسییه‌كه‌ی زانكۆی عیبری له ئه‌مریكا، پێیانوایه ده‌بێت ره‌چاوی داواكارییه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان بكرێت و ده‌ڵێن یارمه‌تیدانی ئه‌مریكا بۆ شكستپێهێنانی هێرشه‌كه، وا ده‌خوازێت ئیسرائیل له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی داهاتوو، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات.
راپرسییه نوێیه‌كه كه دوێنێ سێ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه نزیكه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری دانیشتوانی ئیسرائیل، رازینین وه‌ڵاته‌كه‌یان تۆڵه له ئێران بكاته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه موشه‌كییه زه‌به‌لاحه‌ی كردیه سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و جۆره، زیان به هاوپه‌یمانی ئه‌منی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانیدا بگه‌یه‌نێت.
زیاد له نیوه‌ی دانیشتوانی ئیسرائیل، له‌و بڕوایه‌دان ئیسرائیل ده‌بێت: "به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی" وه‌ڵامی داواكارییه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی هاوپه‌یمانان بداته‌وه.
ئه‌م راپرسییه له كاتێدایه، ته‌لئه‌بیب به‌ڵێنیداوه وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی شه‌ممه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل بداته‌وه كه تێیدا به زیاد له 300 موشه‌ك و درۆن، هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و وڵاته.
به‌ڵام هێزی به‌رگری ئاسمانی ئه‌مریكا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئیسرائیل و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌رده‌ن، توانیان به‌رپه‌چی به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و هێرشه بده‌نه‌وه. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چه‌ند موشه‌كێكی كه‌م، توانییان هێزه‌كانی به‌رگری ئیسرائیل ببه‌زێنن و له هه‌ندێك ناوچه‌دا زیانێكی سوك بخه‌نه‌وه، ئه‌مه جگه له برینداربوونی كچێكی منداڵ كه برینه‌كه‌ی مه‌ترسیداره. سوپای ئیسرائیل وا ده‌ڵێت.
وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئیسرائیل به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، لای خۆیانه‌وه داوایان له ئیسرائیل كردووه وه‌ڵامی ئێران نه‌داته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه ئیداره‌ی ئه‌مریكا داوای له حكومه‌تی ئیسرائیل كردووه، دانبه‌خۆیدا بگرێت و بارگرژییه‌كان پهرهپێنهدات. له هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه ئه‌مریكا به‌شداری له هیچ هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراوی ئیسرائیل ناكات.
ئه‌م بارگرژییه بێوێنه‌یه‌ی له ئێستادا خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه تاویسه‌ندووه، له ئه‌نجامی بۆردومانكردنی ئیسرائیل بۆ كونسڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق كه بووه هۆی كوژرانی عه‌مید محه‌مه‌د ره‌زا زاهیدی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له سوپای پاسداران و جێگره‌كه‌ی و 5 ئه‌فسه‌ری دیكه.
PM:02:27:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت