ئه‌و كچه‌ی ساڵی رابردوو دوو تیكتۆكچییهكه لە هەولێر هه‌ڵیاندایه خواره‌وه، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن باوكییه‌وه كوژرا
وێستگه نیوزـ
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 17ی نیسانی 2024، كچێك له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن باوكییه‌وه كوژراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه نیوز، ئه‌و كچه‌ی كه كوژراوه، ئەو کچەیه كه لە 17-11-2023 لە شوقەکانی ئیسکان لەلایەن دوو تیکتۆکچیەوە لە شوقە فرێدرایە خوارەوە و برینداربوو، به‌ڵام گیانی له‌ده‌ست نه‌دا.
په‌یامنێری وێستگه نیوز ده‌ڵێت: ئەمرۆ ئه‌و كچه لە لایەن باوکیەوە کوژراوه دایكیشی به‌نیازه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باس له رووداوه‌كه بكات، تائێستاش هێزه‌كانی پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هیچ زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
شاهین فوئاد، پەیامنێری وێستگە نیوز زانیاری لەسەر کوژرانی کچەکەی هەولێر دەدات
PM:01:06:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3792
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت