سودانی: له كاتی هێرشه‌كه‌ی ئێران‌دا هیچ موشه‌ك و درۆنێك له خاكی ئێمه‌وه هه‌ڵنه‌دراوه
وێستگه نیوزـ
دوای هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پشتڕاستی كرده‌وه به‌غدا هیچ راپۆرتێك یان ئاماژه‌یه‌كی پێنه‌گه‌یشتووه، به‌وه‌ی له كاتی هێرشه‌كه‌ی ئێران‌دا، له عێراقه‌وه موشه‌ك یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هه‌ڵدرابیت.
سودانی دوێنێ سێشه‌ممه له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: "هه‌ڵوێستمان روون و ئاشكرایه، رێگه ناده‌ین عێراق تێكه‌ڵ به گۆڕه‌پانی ململانێكان ببێت و ئێمه‌وه به‌و هه‌ڵوێسته‌وه پابه‌ندین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو، له‌كاتی وتوێژه‌كانی له واشنتۆن و له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵكشانی بارگرژی نێوان ئێران و ئیسرائیل، دوای ئه‌و هێرشه‌ی ئێران له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌دا ئه‌نجامیدا، داوایكرد هه‌موان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، دانبه‌خۆیاندا بگرن.
سودانی له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی وتی: "هانی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كه به‌شداره له‌راگرتنی هه‌ڵكشانی گۆڕه‌پانی ململانێكه، به تایبه‌ت ئه‌و په‌ره‌سه‌ندانه‌ی له‌م دواییه‌دا روویدا، هیوادارین هه‌مو لایه‌نه‌كان، پابه‌ندی دانبه‌خۆداگرتن بن و ریتمی بارگرژییه‌كان راگرن، له پێناو پاراستنی ئه‌من و سه‌قامگیری ئه‌م ناوچه هه‌ستیاره".
PM:12:49:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت