16یه‌مین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب له هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت و 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ چوارشەممە به چاودێری مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان 16مین پێشانگه‌ی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوەو 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
16مین پیشانگەی نێودەوڵەتی ھەولێر لە ئەمڕۆوە تا 27ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت کە 300 دەزگای چاپ و ناوەندی پەخش لە 22 وڵاتەوە تیایدا بەشدارن و یەک ملیۆن و 500 هەزار ناونشانی جیای کتێب نمایش دەکەن.
بۆ ئەمساڵ ناوه‌نده به‌شداربووه‌كانی پێشانگه‌كه به ڕێژەی 50% داشکانیان بۆ کتێبەکان کردووە و ڕۆژانە لە کاتژمێر10ـی بەیانییەوە بۆ 8ـی ئێوارە کراوە دەبێت.
AM:09:48:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت