به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ زانیاری‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و په‌تایه‌ی بڵاوبوه‌ته‌وه‌، ئاشكرا ده‌كات

‌د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌

وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ ریگه‌یاند كه‌ ئه‌م په‌تایه‌ی ئێستا له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ڤایرۆسه‌كه‌ی به‌شێكی زۆری كۆرۆنا و چه‌ند ڤایرۆسێكی دیكه‌یه‌، هۆكاره‌كه‌شی پیسی ئاوی خواردنه‌وه‌یه‌.


د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ دەربارەی ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبوەتەوە بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا نووسیویه‌تی‌: "ئه‌م په‌تایه‌ی ئێستا له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوبۆته‌وه‌، كۆرۆنا نییه‌ په‌تای وه‌رزییه‌، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه‌ی به‌شێكی زۆری كۆرۆنا و چه‌ند ڤایرۆسێكی دیكه‌یه‌".

د. سه‌باح هه‌ورامی ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی كۆلێراش، ئه‌م په‌تایه‌ پێویستی به‌ رێگرییه‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی".

جه‌ختی‌ له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان رێگریی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی بكه‌ن".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ "به‌ به‌شێكی هۆكاری ئه‌م په‌تایه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاوی سلێمانی به‌شێكی پیسه‌ و به‌شێكی باش له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان به‌ تانكه‌ر ئاویان بۆ ده‌ڕوات، سیتییه‌كانیش سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كانیان پاك نییه‌ و ده‌بێت ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن".



PM:10:36:16/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 2564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو