سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق كۆبونه‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پاتریك دورێل، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆیان كردوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: "له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له گرنگیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی گفتوگۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقیی فیدراڵییان به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند."
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت: دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
PM:04:14:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت