سوپای ئیسرائیل: به درۆن له لوبنانه‌وه هێرشمان كرایه‌سه‌ر
وێستگه نیوزـAFP
دوای ماوه‌یه‌ك كه‌م له‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه له لوبنانه‌وه به دوو درۆن هێرشیكراوهتهسهر، حزبوڵای لوبنان به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاند.
سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوو درۆنی چه‌كدار له لوبنانه‌وه ئاراسته‌ی شارۆچكه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی كراون.
دوای به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل، حزبوڵای لوبنان ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه هه‌ردوو درۆنه‌كه به دووكاتی جیاواز سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی ئیسرائیلیان له ناوچه‌ی به‌یت ههلهل كردوه‌ته ئامانج و سه‌كۆی سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی "گومه‌زی ئاسنین"ی ئه‌و وڵاته‌یان پێكاوه.
PM:04:00:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت