سبهینێ هەشتەمین دیداری سلێمانی دهستپێدهكات
وێستگهنیوزـ
هەشتەمین دیداری سلێمانی لە رۆژانی 17 و 18 ئەم مانگە له زانكۆی ئهمریكی له سلێمانی بەرێوەدەچێت، كه تیایدا چهندین میوانی ناوخۆیی و عێراقی و جیهانی بهشداری دهكهن.
گۆران عەلی كهریم، رۆژنامهنووس به وێستگهنیوزی راگهیاند: دیدارەکە بە بەشداری دەیان سیاسەتمەدار و توێژەری بواری سیاسەت و ئابووری و ژینگە و ئاسایش لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی سەبارەت بە پرسی ژینگە و ناکۆکییە هەرێمییەکان رێک دەخرێت.
دیداری سلێمانی یەکەم دیداری سیاسی گەورەیە لە عیراق و ناوچەکەدا، ئەمساڵ بە هاوبەشی لەگەڵ Chatham House و پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست The Century International، پەیمانگای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئاشتی، Instituto Affari Internazionali، گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی و سەنتەری ئەلبەیان بۆ پلاندانان و لێکۆڵینەوە بەڕێوەدەچێت.
گۆران عەلی، وتیشی: "تەوەرەکانی دیداری ئەمساڵ تایبەتە بە چۆنیەتی بەشداریکردنی چالاکوانان و توێژەران لە دۆکیومێنتکردنی زیانە ژینگەییەکان و برەودان لە هۆشیاری بە بەکارهێنانی، هەروەها باسکردنی ناکۆکییە هەرێمییەکان و قەیرانی مرۆیی لە غەززە و چارەسەری وزەی بەردەوام و کێشە گرنگەکانی عیراق و ناوچەکەیە".
سەبارەت بە شوێنی دیدارەکە بۆ ئەمساڵ گۆران عەلی ئاماژەی بەوە دا، لە زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی هەشتەمین دیداری سلێمانی بەرێوەدەچێت و دیدارەکە میوانداری کەسایەتییە کاریگەرەکانی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکای کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە گرنگەکان و چارەسەرە شیاوەکان.
PM:02:47:16/04/2024
ئهم بابهته 732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت