نه‌وت له‌ به‌رزیدا جێگیره‌ و زێڕ زیاتر به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌به‌رزیدا به‌ جێگیری ماونه‌ته‌وه‌ و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌سه‌رو 90 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی نیسانی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 90 دۆلار و 66 سه‌نته‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 85 دۆلار و 97 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان نرخی زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ی گه‌یشته‌ دوو هه‌زار و 388 دۆلار.



AM:08:24:16/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت