داواكارییه‌ك له ناتانیاهۆوه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دژی ئێران
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران به یه‌كگرتوویی بمێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی نیسانی 2024، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه "به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه" له به‌رامبه‌ر "ده‌ستدرێژیی ئێران كه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی جیهانی ده‌كات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: "پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ی ئێران كه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی جیهانی ده‌كات”.
هاوكات بنیامین ناتانیاهۆ ستایشی "پشتیوانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و وڵاتانی دیكه ده‌كات بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران”.
ئه‌م داواكارییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دوای ئه‌وه دێت كه له چه‌ند شه‌وی رابردوودا تاران به سه‌دان مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل.
لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، هێرشه‌كه زیانێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه و 99%ی مووشه‌ك و درۆنه‌كانیان خستوونه‌ته خواره‌وه.
هێرشه‌كه دوای ئه‌وه‌دا هات رۆژی 01-04-2024 كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق كرایه ئامانج و حه‌وت كه‌س، كه دووانیان فه‌رمانده و ئه‌وانی دیكه‌ش راوێژكاری سه‌ربازیی ئێران بوون، كوژران؛ ئێران تۆمه‌ته‌كه‌ی خسته‌پاڵ ئیسرائیل و هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كرد.
به‌شێك له درۆن و مووشه‌كه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ئێران به ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕبوون، كه ژماره‌یه‌كیان له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئه‌مریكاوه خرانه‌خواره‌وه.
PM:11:49:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2048
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت