قوباد تاڵه‌بانی‌: رێوشوێنی‌ پێویست بۆ زوو جێبه‌جێكردنی‌ جاده‌ی كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخان گیرایه‌به‌ر


وێستگه‌نیوز-
جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ رێوشوێنی‌ پێویست گیرایه‌به‌ر تا جاده‌ی كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخان و پڕۆژه‌ی سایدی دووه‌می شه‌قامی حه‌ولی (60 مه‌تری) كه‌لار زوو جێبه‌جێ بكرێت.


قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: "له‌ رۆژی دووه‌می مانه‌وه‌مان له‌ گه‌رمیانی ئازیز، پڕۆژه‌ی جاده‌ی كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخانم به‌سه‌ر كرده‌وه‌".

قوباد تاڵه‌بانی‌ ده‌ڵێت: "رێوشوێنی پێویست گیرایه‌به‌ر تا كۆمپانیای جێبه‌جێكار په‌له‌ بكات له‌ جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌".

ده‌شڵێت: "هه‌روه‌ها به‌دواداچوونم بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی سایدی دووه‌می شه‌قامی حه‌ولی (60 مه‌تری) كه‌لار كرد. جه‌ختمان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر زوو جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر".

جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوومه‌وه‌، داوام كرد كارئاسانی ته‌واو بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری هاوڵاتییان و وه‌به‌رهێنه‌ران بكه‌ن و رۆتین له‌ داموده‌زگاكاندا كه‌م بكه‌نه‌وه‌. هه‌ر كاتێكیش پێویست بكات له‌پێناو باشتر راپه‌ڕاندنی كاروباری هاوڵاتییاندا گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی سنووره‌كه‌دا ده‌كرێت".

راشیگه‌یاند كه‌ "لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان راسپارد پلانێكی تۆكمه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتیاری له‌ گه‌رمیان ئاماده‌ بكه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ و تواناكانی سنووره‌كه‌دا بگونجێت".



PM:08:53:15/04/2024


















ئه‌م بابه‌ته 748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت