دوو رێگای سه‌ره‌كی كه‌ هه‌ولێر به‌ سلێمانی‌ و ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌به‌ستنه‌وه‌، داخران


وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن-
دوای‌ چه‌ند رۆژێك له‌ داخستنی‌ رێگای‌ نێوان ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك، رێگای دۆڵی سماقوڵی به‌ڕووی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردا داخرا و به‌وشێوه‌یه‌ش دوو رێگای سه‌ره‌كی كه‌ هه‌ولێر به‌ سلێمانی‌ و ئیداره‌ی راپه‌ڕین  ده‌به‌ستنه‌وه‌، داخران.


ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌  دانیشتوانی دۆڵی خۆشناوه‌تی ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و پارێزگای هه‌ولێر و دهۆكیان داخستووه‌ به‌هۆی خراپی رێگاكه‌یان كه‌ ماوه‌ی دووساڵه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌چاككردنی به‌شێكی ڕێگاكه‌ كه‌ 24 كیلۆمه‌تره‌، به‌ڵام به‌ته‌واونه‌كراوی به‌جێهێڵدراوه‌ و هاوڵاتیانیش نیگه‌رانن.

ئه‌مڕۆ ئێواره‌ش رێگای دۆڵی سماقوڵی به‌ڕووی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردا داخرا.

هاوڵاتیان نیگه‌رانن له‌ خراپی رێگاوبانه‌كان و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كانیش به‌ته‌واوی ڕێگه‌كه‌یان تێكداوه‌.


PM:08:34:15/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت