لاهور شێخ جه‌نگی: یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتوون هه‌ڵبژاردن دوابخرێت
لاهور شێخ جه‌نگی
وێستگه‌نیوز-
لاهور شێخ جه‌نگی رایگه‌یاند كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2024، لاهور شێخ جه‌نگی كه سه‌رۆكایه‌تی لیستی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌كات، لە دوای یاری نێوان نەورۆزو زاخۆ لەیاریگای سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس، رایگه‌یاند كه "پشت به‌و خه‌ڵكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت، لیستی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌نگی باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت".
لاهور شێخ جه‌نگی وتی: "پێموایه هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بیانه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن".
باسی له‌وه‌شكرد كه "یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتوون، به‌ڵام نایانه‌وێت رایبگه‌یه‌نن و دیاره ده‌یانه‌وێت حزبه‌كانی تریش له‌و كاره‌دا به‌شدار بكه‌ن".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا پێشبینی چه‌ند كورسی ده‌كات له هه‌ڵبژاردندا، لاهور شێخ جه‌نگی به پێكه‌نینه‌وه وتی: "100 كورسی".
لاهور شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاند كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ر هه‌یه تا مانگی 11 و 12 دوابخرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌رچه‌نده سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 10ی حوزه‌یرانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌شێك له لایه‌نه‌كان ناوی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كردووه و رایانگه‌یاندووه كه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن.
PM:06:54:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت