بانکی ناوەندی ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەرزکردەوە


وێستگه‌نیوزـ

بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاستی خستنه‌ڕووی دۆلاری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزكرده‌وه‌ و فرۆشتنی دۆلاری كاشیشی زیاد كرد.


بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نیسانی 2024، زیاتر لە 283 ملیۆن و 160 هەزار دۆلاری خستووەتە ڕوو.

له‌و بڕه‌دا 259 ملیۆن و 115هەزار دۆلاری به‌ شێوه‌ی حه‌واڵه‌یه‌ و 24 ملیۆن و 45 هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاشە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار و 650 دینار بوو.



PM:01:32:14/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت