شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: كه‌شێكی وشك ده‌ست پێده‌كات و بارانبارین دوور ده‌كه‌وێته‌وه
وێنە: ئاکۆ سالار
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسێكی كورد رایگه‌یاند، كه‌شێكی وشك و بێ‌بارانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار بارانبارین دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ده‌شڵێت، پله‌كانی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی به وێستگه‌نیوزی راگەیاند: جارێکی تر کەشێکی زۆر وشک و گەرم و بێ باران روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
باسی له‌وه‌شكرد، بۆ ماوەیەکی نادیار بارانبارین دوور دەکەوێتەوە لە بەرواری 15ی نیسان بەدواوە بەرزە پەستان روو لە سەرجەم ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تایبەت ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات کەشێکی وشک و بێ‌باران دروست دەکات.
ئه‌و كه‌شناسه كورده وتیشی: "جگە لەگەڵ لە پەڵە هەوری ناوخۆیی لە ناوچە کوێستانەکان ئەویش بەهۆی هەڵم و شێی دەریاچەو چەم یان رووبارەکان دروست دەبێت، ساردوگەرمی دروست دەبێت جارجار ئەگەری بارانی ماوە کورتی لێدەکرێت زۆر کات جوڵەی با خێرایی بەرەو باشورە هەندێک جاریش خێرایی با گۆڕاوە بۆ ئاڕاستەی جیاواز".
سالار حاجی عه‌لی روونیشیكرده‌وه، لەگەڵ ئەوەشدا لە 16ی نیسانەوە بەخێرایی چەند پلەیەک، پلەکانی گەرما روو لە بەرزبونەوە دەکات، پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بەرز دەبێتەوە وەک لە ناوچە شاخاویەکان °15 پلە بۆ سەرو °25 پلە هەندێک ناوچە نزم و گەرمەکان °25 پلە بۆ سەرو°35 پلە بەرز دەبێتەوە.
AM:10:24:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت