ناتانیاهۆ: ئیسرائیل خۆی بۆ "هێرشی راسته‌خۆ"ی ئێران ئاماده‌ كردبوو


وێستگه‌ نیوزـ AFP

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌سه‌ر هه‌ره‌شه‌كانی ئێران رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ "هێرشی راسته‌خۆ"ی ئێران ئاماده‌ كردبوو.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای خۆئاماده‌كردنمان بۆ هێرشی راسته‌وخۆی ئێران، ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ پشتیوانیی لێده‌كرێت له‌كاتی روبه‌روبونه‌وه‌ی ئێران.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و ئێران ده‌ستی به‌ هێرش بۆسه‌ر ئیسرائیل كرد، میدیاكان ده‌ڵێن فرۆكه‌كان موشه‌ك هه‌ڵگرن و ئه‌مریكاو ئیسرائیل به‌رپه‌رچی  فرۆكه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌.

له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران دانیال هەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند "ئێران دەیان درۆنی لە خاکی خۆی و خاکی هێزە بەوەکالەتەکانییەوە ئاراستەی خاکەکەمان کردووە."
 
وتیشی: "سوپاکەمان لە رووی هێرشبردن و بەرگیرکردنەوە ئامادەیەو لەگەڵ ئەمریکا لە هاوئاهەنگیداین.'' سەبارەت بە وەڵامیشیان بۆ تاران، وتی: ئێران خۆی ئەوەی هەڵبژارد لەگەڵمان بکەوێتە جەنگەوە".


PM:11:03:13/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو