ئوردنیش كایه‌ی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی داخست
وێستگه نیوزـ
هه‌رسێ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی کانتاسی ئوسترالی و هێڵی ئاسمانی لوفتهانسای ئەڵمانی هێڵی ئاسمانی KLMی هۆڵه‌ندی بریاریاندا خۆیان له ئاسمانی ئێران و ئیسرائیل به‌دووربگرن، ئه‌مڕۆ شانشینی ئوردنیش بڕیاریدا لە ئەمشەوەوە، سنوری ئاسمانیی خۆی بە رووی هەموو فڕۆکەیەکدا دابخات.
دەستەی رێکخستنی فڕۆکەوانیی مه‌ده‌نی ئوردن ئه‌مرۆ شەممە، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاریانداوە "بە شێوەیەکی کاتی"، لە کاتژمێر 11ی ئەمشەوەوە بە کاتی ناوخۆ، ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بە رووی هەموو فڕۆکەیەک دابخات.
دەستەی رێکخستنی فڕۆکەوانیی مه‌ده‌نی ئوردن دەڵێت: لە پێناو "پاراستنی سەلامەتی و ئاساییشی فڕۆکەوانیی سڤیل لە ئاسمانی ئوردن و لە ژێر رۆشنایی زیادبوونی مەترسییەکان لە ناوچەکە" ئەم بڕیارەی داوە.
PM:10:35:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت