دوای هۆشدارییه‌كه‌ی بایدن..تاران هه‌ڕه‌شه له واشنتۆن ده‌كات
وێستگه نیوزـ
دوێنێ هه‌ینی، میدیاكانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد، ئێران له رێگه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه، په‌یامێكی بۆ واشنتۆن ناردووه، پوخته‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردان له ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران بكات، ئه‌وا ئێران په‌لاماری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا ده‌دات.
ئه‌و میدیایانه به پشتبه‌ستن به سێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌مریكی، رایانگه‌یاند: "ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، له رێگه‌ی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بییه‌وه، په‌یامێكی بۆ ئیداره‌ی بایدن ناردووه و تێیدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ربداته شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئه‌وا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، روبه‌ڕووی هێرش ده‌بنه‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر دوێنێ هه‌ینی، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێرانی له هه‌ر هێرشێكی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئاگاداركرده‌وه و ده‌ڵێت: پشتگیری ئیسرائیل ده‌كه‌ین، یارمه‌تی ئیسرائیل ده‌ده‌ین به‌رگری له خۆی بكات. ئێران سه‌ركه‌وتو نابێت".
كاتێك پرسیاری ئه‌وه له بایدن ده‌كه‌ن، ده‌یه‌وێت ئێستا چ په‌یامێك بۆ ئێران بنێرێت، وه‌ڵامده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌وه مه‌كه‌ن".
PM:08:19:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت