وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم: رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێ تەواو کران

‌شانده‌كه‌ی هه‌رێم دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ به‌غدا

وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پاش تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێـی مووچەخۆرانی هەرێم، شاندی هەرێم گەڕانەوە هەولێر.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نیسانی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق شاندی هەرێم گەڕانەوە هەولێر.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکاندا کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان چارەسەر کرا و رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو کرا.
وێستگه‌نیوزـ

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، دوای ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران، شاندی هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: "دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوەی گرنگ و سەرکەوتوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لە سەر پرسی بودجەو مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی مووچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، شاندی هەرێمی کوردستان کۆتاییان بەسەردانەکەیان بۆ بەغداد هێناو گەڕانەوە هەرێمی کوردستان".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی نیسانی 2024،  مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند: "دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدرال و تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت".

باسی له‌وه‌شكرد: "سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سودانی و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکەم کە هاوکار بوون تاکوو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "لە ماوەی رابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم". 

ده‌شڵێت: "لەم دوو رۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت".


PM:10:52:03/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 9700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت