ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم: رووداوه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی خۆكوژی بووه‌


وێستگه‌نیوزـ

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی گوندی ئه‌ڵمانی له‌ سلێمانی خۆكوژی بووه‌.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی نیسانی 2024، تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی(ع، ف، ح) تەمەن 44 ساڵ لە گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و پاڵپشت بەڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری و بەشی بەڵگە و تاوان، دەرکەوت کە رووداوەکە خۆکوژییە".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی نیسانی 2024، له‌ به‌رده‌م شوقه‌كانی پارك ڤیو له‌ هه‌ولێر ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ وێستگه‌نیوز ئاشكرای ده‌كات كه‌ رووداوه‌كه‌ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ هه‌ولێر به‌ وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: كاتژمێر 5:30ی خوله‌می ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە بەردەم شوقەکانی پارک ڤیو ئافرەتێک بەر دەستدرێژی گوللـە درا و شه‌ش گوللـه‌ی به‌ركه‌وت.

بە پێی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ئەو پیاوە هاوسه‌ره‌کەی خۆی کوشتوە و لە ئێستادا لەلایەن ئاسایشی هەولێر بکوژ دەستگیرکراوە و پەراوی لێکۆلینەوە بۆ بابەتەکە کراوەتەوە.


PM:10:10:03/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت