شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: شه‌سته باران ده‌ست پێده‌كات و هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت
وێستگه‌نیوزـ
جارێکی تر هەرێمی کوردستان دەچێتەوه ناو کەشێکی بارانبارین بەهۆی هاتنی نزمەپەڵەستۆی دەریای سور و لەگەڵ نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست، كه‌شناسێكی كوردیش ده‌ڵێت، شه‌سته باران و هه‌وره بروسكه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
سالار حاجی عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسی و رووداوه گه‌ردونییه‌كان به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: شەپۆلێکی باران بارین روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، سه‌ره‌تا له 7ی نیسانی 2024، شه‌پۆله‌كه به لاوازی ده‌ستپیده‌كات، دواتر لەگەڵ رۆشتنی کات وردە وردە لە ناوچە جیا جیاکان به بەهێزی دەردەکەوێت و بۆ رۆژانی تر بەبڕی جیاواز باران دەبارێت.
ئه‌وه‌شی وت: "ناوچە هەیە هەورو نمە باران یان بارانی پچڕ پچڕ ناوچەی تریش هەورو، هەورە بروسکەو بارانی بە خوڕو شەستە باران ناوچەی تر هەیە هەورو خۆرە تاوە، لەگەڵ ئەوەش دا خێرایی با جار جار لەگەڵ شەپۆلەکە زیاد دەکات".
"پێش هاتنی شەپۆلەکە ئەگەری هاتنی خۆڵ بارینێکی سوک هەیە لە بەشێک ناوچە جیاجیاکان وە هەر لە نێو ئەم شەپۆلە بارانە ئەگەری دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور هەیە، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت رێژەی باران بارین زیاد کات، هاوکات لە ناوچە شاخاویەکان ناوچە سنووریەکان رێژەی باران زیاتر دەبێت"، سالار حاجی عه‌لی وای وتووه.
ئه‌وه‌شی باسكرد، ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە بارانە تا 12ی نیسان دەمێنێتەوە بۆ رۆژانی تر ئاسمان ساماڵ دەبێت جار جار پەڵە هەور دروست دەبێت.
وتیشی: "رێژەی ئەم بارانە لە هەندێک ناوچە 01 ملیمه‌تر بۆ نزیک 20 ملیمه‌تر لە هەندێک ناوچە تر 20 ملیمه‌تر بۆ سەرو 50 ملیمه‌تر لەگەڵ ئەوەش دا ئەم رێژەیە گۆڕانکاری بەسەردێت بۆ کەم یان بۆ زۆر".
ئەم شارەزای كه‌شناسیه باسی لەوەشکرد، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز 10ی مانگ دەکات وە دووهەم رۆژی11ی مانگ، بە بڕی جیاواز لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت، لە سێهەم رۆژ 12ی مانگ جەژن کاریگەری باران لاواز دەبێت ئەم شەپۆلە کۆتای دێت کەش و هەوا ئاسای دەبێتەوە.
PM:04:56:03/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت