دادگای فیدڕاڵیی عێراق سكاڵایه‌كی ره‌تكرده‌وه كه دژبه ناردنی پارە بۆ هه‌رێم تۆمار كرابوو
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، 3ی نیسانی 2024ی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی دوو سکاڵا کۆبوه‌وە کە لەلایەن مستەفا سەنەد، پەرلەمانتار و ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە تۆمارکراوە، دادگاكه له دوابریاردا هه‌ردوو سكاڵاكه‌ی ره‌تكرده‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی " سیفه‌تی یاساییان تێدا نییه".
سكاڵای یه‌كه‌میان لە دژی بڕیاری ناردنی 618 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێم تۆمار كرابوو كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاری لێ دابوو، له‌سه‌ر ئه‌و بریاره‌ش مسته‌فا سه‌نه‌د-ی په‌رله‌مانتار سكاڵاكه‌ی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران تۆمار کردبوو.
سه‌نه‌د لە سکاڵاکەیدا داوای لە دادگای فیدڕاڵی کردبوو بڕیار لەسه‌ر نادروستیی بڕیاری ژمارە 24037ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بدات، کە لە رۆژی 14-1-2024 تایبەت بە ناردنی 618 ملیار و 587 ملیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق ژمارە 13ی ساڵی 2023 دەریکردبوو.
بۆ سكاڵای دووه‌میش مسته‌فا سه‌نه‌د، داوای له دادگای فیدراڵی كردبوو (وه‌زیری دارایی عێراق پابه‌ند بكات به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی سێ ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی دروست و ئه‌گه‌ر وای نه‌كرد، ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور بناسرێت).
دوای ئه‌نجامدانی دانیشتنی دادگا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سازیكرد، دادگاكه سكاڵاكانی ره‌تكرده‌وه‌و وه‌ڵامی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی داوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیفه‌تی یاساییان تێدا نییه، دادگا هه‌ردوو سكاڵاكه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
PM:12:30:03/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت