پلاسخارت بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی كۆبۆوه
وێستگه‌نیوز-
نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی نیسانی 2024 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له جێنین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه، گرنگیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بووه.
مه‌سرور بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "پێویسته هه‌ڵبژاردن له بارودۆخێكی ئاسایی و یاسایی و دوور له پێشێلكاریی ده‌ستووری و ده‌ستوه‌ردان و دیزاینی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت. رێز له قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان و مافه‌كانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی كوردستانیش بگیرێت".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له گرنگیی رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تدا هاتووه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر نه‌هێشتنی كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن و گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به چاره‌سه‌ر له‌پێناو پاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان.
PM:07:51:02/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت