هه‌ڵه‌بجه..دانیشتوانی گه‌ڕه‌كێك بە کاکەیی و موسڵمانەوە له‌سه‌ر یه‌ك سفره به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تایبه‌تە بە دانیشتوانی گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ڵه‌بجه، تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و وێنانه ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م دراوسێكانی ئهوگهرهكه بە کاکەیی و موسڵمانەوە، وەک نەریتێکی ساڵانە و لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لەسەر یەک سفرە و خوان بۆ بەربانگ کۆدەبنەوە.
چالاكییه‌كه ساڵانە لە گەڕەکی گۆران ستی شاری هەڵەبجە به‌رێوه‌ده‌چێت، هاوسەر ئەمین حەمە سەعید، سەرپەرشتیاری چالاکییەکە، به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی وتوه: "وەک نەریتێک هەموو دراوسێکان لە دەوری یەک سفر و خوان کۆدەبینەوەو هەموومان بەیەکەوە دەستەجەمعی یەک جۆر خواردن دروست دەکەین، لە یەک ماڵ خواردنەکە ئامادە دەکەین، خانمان خواردنەکە دروست دەکەن و پیاوەکانیش هەموو هاوکار دەبین''.
وتیشی: ماوەی حەوت ساڵە ئەم نەریتە بەردەوامە و ساڵانە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و لە کۆتایی ڕۆژەکانی ئەم مانگەدا دووبارەی دەکەنەوە.
گەڕەکی گۆران ستی کە بەشێکی دانیشتوانەکەی کاکەیین و دراوسێی موسڵمانەکانن، بەیەکەوە بە تەبایی دەژین، ساڵانە لە کۆتایی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزاندا هەموو بەیەکەوە خوانێکی بەربانگ ئامادە دەکەن و لە کۆڵانەکە لەسەر یەک سفرە بەیەکەوە نان دەخۆن.
لە شاری هەڵەبجە جگە لە موسڵمانەکان کۆمەڵەی کاکەییش دەژین کە بیروباوەڕیان جیایە، بەڵام ئەمە نەبووەتە ڕێگر لەبەردەم پێکەوە ژیان و تێکەڵاوی لەنێوانیاندا، بە پێچەوانەوە وەک خۆیان باسی دەکەن لە خۆشی و ناخۆشیدا هەردەم بەیەکەوەن و بەشداری گشت چالاکی و ڕێوڕەسمەکانی یەکتر دەکەن.
هاوسەر ئەمین حەمە سەعید له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان له شاره‌كه‌یدا وتی: ''مەبەستمان لەم چالاكییە زیاتر پێکەوە ژیان و تەبایی و خۆشەویستی و ڕێزە لە نێوان دراوسێکاندا و دەمانەوێت لە نێوان کۆمەڵگەی کوردەوارییدا پەرە پێ بدەین، چونکە ئەمە داب و نەریتێکی کۆنی کوردەوارییە کە لە دێر زەمانەوە هەبووە و ئێمەش ماوەی حەوت ساڵە زیندوومان کردووەتەوە کە لەسەر یەک سفرە وەک یەک ماڵ و یەک خێزان کۆدەبینەوە.
PM:03:22:02/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت