دژه‌ تیرۆری كوردستان: توركیا به‌رپرسێكی سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌ی له‌ شنگال كوشت


وێستگه‌ نیوزـ

دژه‌ تیرۆری كوردستان (پارتی) هه‌واڵی كوژرانی به‌رپرسێكی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌ هێرشی فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا له‌ شنگال كراوه‌ته‌ ئامانج.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، دژه‌تیرۆری كوردستان ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ سێشەممە 2ی نیسانی 2024، کاتژمێر 11:35، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە چیای شنگال لە نزیک خێوەتگەی سەردەشت بەئامانج گرت".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆری كوردستان، "بەهۆی ئه‌ هێرشه‌وه‌ بەرپرسێکی باڵای سەربازیی پەکەکە کوژراوه‌ و دوو چەکداری دیکەش بە سەختی بریندار بوون."

بۆ بینینی ڤیدیۆی ئۆتۆمیبلە بۆردومانکراوەکە کلیک لێرە بکە


PM:02:37:02/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو