به‌رپرسانی ئیسرائیل: ئه‌و بینایه‌ی له‌ دیمه‌شق بۆردومانمان كرد، باره‌گای سوپای پاسدارانه‌


وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌و بینایه‌ی كه‌ كاتێكی‌ پێشتری‌ ئه‌مڕۆ له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا بۆردومانكرا، "باره‌گای سوپای پاسداران"ه‌.


ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ زاری به‌رپرسانی ئیسرائیله‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و بینایه‌ی له‌ دیمه‌شق بۆردومان كراوه‌، باره‌گای سوپای پاسدارانه‌ و نووسینگه‌یه‌كی دیپلۆماسی نییه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ ببێته‌ ئامانجێكی شه‌رعی سه‌ربازی.


كاتێكی‌ پێشتری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، هێرش كرایه‌سه‌ر بینای‌ قونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ شاری‌ دیمه‌شقی‌ پایته‌ختی‌ سوریا و به‌پێی‌ لێدوانی‌ باڵیۆزی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ دیمه‌شق، 5- 7 كه‌س كوژراون كه‌ له‌ نێویاندا محه‌مه‌د ره‌زا زه‌هیدی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس له‌ سوریا و ئێران هه‌یه‌.

دواتر سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی دوو عه‌مید و پێنج ئه‌فسه‌ری یاوه‌رییانی له‌و بۆردوومانه‌دا ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای‌ وێرانكارییه‌كی زۆر له‌ بینای ته‌نیشت باڵێۆزخانه‌ی ئێران له‌ دیمه‌شق.


PM:11:42:01/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت