په‌رله‌مانتارێك كه‌ به‌ده‌نگی خۆپیشانده‌ران چووه‌ په‌رله‌مان له‌ كوتلەكەی جیابوه‌وه‌

‌حه‌یده‌ر سه‌لامی

وێستگه‌ نیوزـ

حه‌یده‌ر سه‌لامی، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد له‌ كوتله‌كه‌ی جیابوه‌وه‌و كوتله‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی پێكهێنا و تاكه‌ ئه‌ندامی ناوی هه‌رخۆیه‌تی.

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ به‌ سایتی سۆمه‌ریه‌ نیوز-ی وتوه‌، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی حه‌یده‌ر سه‌لامی له‌ بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌لامی داواكه‌ی پێشكه‌ش به‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردبوو.

بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد دوای خۆپیشاندانه‌كانی مانگی تشرینی 2020 له‌ دژی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، هه‌ڵقوڵای ناو خۆپیشانده‌رانه‌ و بۆ درێژه‌دانیش به‌ ئامانجه‌كانه‌كانی خۆپیشاندان كه‌ تیایدا سه‌دان كه‌س كوژران و هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ هاته‌ كایه‌وه‌و به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و بووه‌ خاوه‌نی 9 كورسی.

حه‌یده‌ر سه‌لامی له‌ پشكی پارێزگای بابل له‌ناو كوتله‌كه‌دا په‌رله‌مانتاره‌، به‌ڵام دوای په‌سه‌ندكردنی داواكه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆن و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌، ناوبراو له‌ كوتله‌كه‌ی جیابوه‌وه‌و یه‌كێكی نوێی به‌ناوی "من عێراقم" پێكهێنا و هه‌رخۆی تاكه‌ ئه‌ندامی ناو كوتله‌كه‌ی خۆیه‌تی.


PM:04:53:01/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو