دادگای فیدڕاڵی ئه‌نجامی گه‌ری یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی په‌سه‌ند كرد


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دادگای فیدراڵیی عێراق سكاڵایه‌كی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا داواكرابوو ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگدانه‌ ره‌تكبكاته‌وه‌ كه‌ له‌ گه‌ری یه‌كه‌می دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقدا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان سازكرابوو.

دوای لابردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌ بریاری دادگای فیدڕاڵی كه‌ له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك پۆسته‌كه‌ی لێسه‌نده‌وه‌، په‌رله‌مانی عێراق له‌ 13ی 1ی 2024 دانیشتنێكی تایبه‌تی سازكرد بۆ دیاریكردنی جێگره‌وه‌ی حه‌لبوسی.

له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ كه‌ریم شه‌علان و سالم عیساوی زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا به‌ڵام نه‌یانتوانی بگه‌نه‌ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ره‌ها، بۆیه‌ هه‌روو كاندیده‌كه‌ چوونه‌ گه‌ری دووه‌می كێبڕكێ و تائێستاش ئه‌و دانیشتنه‌ ساز نه‌كراوه‌.

بۆ تانه‌ دان له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان له‌ گه‌ری یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌ریه‌ك له‌ هه‌یبه‌ت حه‌مه‌د عه‌باس حه‌لبوسی و ئه‌حمه‌د موزهر جبوری، په‌رله‌مانتارانی عێراق، سكاڵایان له‌ دادگای فیدڕاڵی تۆمار كرد و داوایانكرد ئه‌و دانیشتنه‌ به‌ ناده‌ستوری بناسێنێت و ئه‌نجامه‌كانی ره‌تبكاته‌وه‌.

دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ بۆ 27ی شوبات دواخست و دوای سزاكردنی چه‌ند دانیشتنێكیش، ئه‌مڕۆ داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه‌، به‌وه‌ش دادگای فیدڕاڵی ره‌هایی دا به‌ به‌وه‌ی گه‌ری دووه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق ساز بكرێت.


PM:03:55:01/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 2204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت