سودانی و سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی دۆسییه‌ نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ن


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵیی عێراق كرد و گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆسییه‌ "نیشتمانییه‌كان" و پشتیوانیكردنیان له‌ دامه‌زراوه‌ دادوه‌رییه‌كان كردوه‌.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت كه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جاسم محه‌مه‌د عمێری، سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی باسیان له‌ دۆخی گشتیی وڵات كردوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ سودانی و عمێری جه‌ختیان له‌سه‌ر كاری هاوبه‌شی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ یاسایی و ده‌ستورییه‌كان كردوه‌ته‌وه‌ له‌پێناو جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت له‌ بواری بنبنڕكردنی گه‌ده‌ڵیی دارایی و ئیداری.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ هه‌ردوولا باسیشیان له‌ پاراستنی سامانی گشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی له‌مپه‌ره‌ سیاسیی و یاساییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و پته‌وكرنی سه‌قامگیری كردوه‌.


PM:08:50:31/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو