سودانی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وای له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌.

میدیاكانی عێراق به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویانكرده‌وه‌، به‌ فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا روكن عه‌بدوڵا ره‌مه‌زان، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌.

له‌ فه‌رمانه‌كه‌ی سودانیدا هاتوه‌ كه‌ لیوا ره‌مه‌زان بێرێزیی به‌ دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كان كردوه‌، ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیدیۆی ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ كه‌ به‌شداریی له‌ فیستڤاڵێكی تایبه‌ت به‌ خواردن له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا كردوه‌.

لیوا ره‌مه‌زان له‌و فیستفاڵه‌كه‌ وتاری داوه‌و خه‌ڵاتی به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوه‌كاندا دابه‌ش كردوه‌ ئه‌مه‌ش به‌لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی كاری ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ و بێرێزی كردنه‌ به‌ دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كان.


PM:07:59:31/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو