ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی شوباتی 12 ده‌سته‌ و وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ یەکشەممە، دابەشکردنی مانگی شوبات بەردەوامە، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم تەنها لە ماوەی شەش رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچه‌خۆران دابەشدەکرێت.


بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31ی ئاداری 2024، مووچەی وەزارەتی پەروەردە، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، وەبەرهێنان، ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و پلاندانان دابەشدەکرێت.


AM:10:04:31/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت