پێشكه‌شكارێكی ئێرانی له له‌نده‌ن درایه به‌ر چه‌قۆ
بۆریا زراعه‌تی
وێستگه نیوزـ
رۆژی هه‌ینی 30 ئازاری 2024، له له‌نده‌ن، پێشكه‌شكارێكی ئێرانی به‌ناوی "بۆریا زراعه‌تی" كه له كه‌ناڵێكی ئۆپۆزسیۆنی دژ به تاران كارده‌كات، له كاتێكدا له ماڵه‌كه‌ی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه، به‌چه‌قۆ هێرش كراوه‌ته سه‌ری و بریندار بوو.
هێرشبه‌ره‌كان چه‌ندین شوێنی جه‌سته‌ی پێشكهشكارهكهیان بریندار كردوه‌و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه و دۆخی ته‌ندروستی جێگیره، پۆلیسی به‌ریتانیاش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگهیاندكه رووداوه‌كه له شاری وێمبلدۆن، روویداوه‌و پێشكه‌شكاره‌كه‌ش له كه‌ناڵی (ئێران ئینته‌رناشناڵ) كار ده‌كات و ته‌مه‌نی 30 ساڵه و قاچی بریندار بووه.
پۆلیس وتویه‌تی: جارێ پاڵنه‌ری پشت هێرشه دیار نییه و له لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی پسپۆڕ له فه‌رمانده‌یی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له پایته‌خت، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كرێت.
بۆریا زراعه‌تی، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه و ساڵی 2022 په‌یوه‌ندی به كه‌ناڵی "ئێران ئینته‌رناشناڵ"ه‌وه كردوه‌و هه‌فتانه به‌رنامه‌یه‌ك به ناونیشانی "دوا قسه/ الكلام الاخیر" پێشكه‌ش ده‌كات؛ كه به‌رنامه‌یه‌كی شیكارییه و باس له دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان ده‌كات.
PM:07:50:30/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت