پسپۆرێك باس له‌ ده‌نگۆی دروستبونی كێشه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

پسپۆرێكی ئابوری و مامۆستای ئابوری و دارایی له‌ زانۆكی به‌غدا دڵنیایی ئه‌وه‌ی دا كه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی بودجه‌ی 2024 كورتهێنانی تێدایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ كار له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناكات و موچه‌كانیان مسۆگه‌ر كراوه‌.

سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌زاری هومام شەماع، پسپۆری ئابووری و مامۆستای زانکۆی به‌غدا بڵاویكرده‌وه‌: کورتهێنان لە بودجەی ئه‌مساڵدا بەهیچ جۆرێک کاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دروست ناکات.

شه‌ماع وتی: مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی زامنکراوە، هیچ مەترسییەک لەسەر مووچە دروست نابێت.

به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆره‌ ئابورییه‌، نه‌ك موچه‌ی ئه‌مساڵ، به‌ڵكو موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بۆ و ساڵانی داهاتوش زامنکراوە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ 28ی ئه‌م مانگه‌، عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق هه‌مان دڵنیایی به‌ موچه‌خۆران دابوو، ناوبراو رایگه‌یاندبوو كه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ بودجه‌ی 2024دا زامن كراوه‌ و هیچ جۆره‌ قه‌یرانێكی دارایی له‌ عێراقدا نییه‌.


PM:04:36:30/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 2736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت