عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ رووی تێكڕای ته‌مه‌نه‌وه‌ پله‌ی چه‌نده‌می وه‌رگرتووه‌؟


وێستگه‌نیوز-
راپۆرتیكی نوێ، ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهانی، له‌ رووی تێكڕای ته‌مه‌نی پێشبینیكراو، له‌ كاتی له‌دایكبوونه‌وه‌، ئاشكرا كردووه‌ و ئاماژه‌ به‌و ته‌مه‌نه‌ ده‌كات كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ر منداڵێكی تازه‌ له‌دایكبوو، له‌ هه‌ر وڵاتێكدا، پێی بگات.

به‌ گوێره‌ی نوێترین راپۆرتی "سی وۆرڵد" تێكڕای ته‌مه‌نی پێشبینیكراو له‌سه‌ر ئاستی جیهان، بۆ ساڵی 2021 بریتی بووه‌ له‌ 71.31 ساڵ، ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2019 كه‌می كردووه‌، چونكه‌ له‌و ساڵه‌دا تێكڕای ته‌مه‌نی پیشبینیكراوی جیهانی بریتی بووه‌ له‌ 73 ساڵ.

تێكڕای ته‌مه‌نی پێشبینیكراو، بریتییه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌ی كه‌ له‌ كاتی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، بۆ ژماره‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی كه‌ منداڵه‌ تازه‌ له‌ دایكبووه‌ تێیدا ده‌ژی، ئه‌گه‌ر شێوه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی مردنی ئیستا، به‌ درێژایی ژیانی منداڵه‌كه‌، وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌.

عێراق له‌ كۆی 214 وڵات، پله‌ی 133هه‌مینی وه‌رگرتووه‌ و تێكڕای ته‌مه‌نی هه‌ر منداڵێك كه‌ له‌ عێراق له‌دایك ده‌بێت و پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، ده‌گاته‌ 70.3 ساڵ.

مۆناكۆ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت و تێكڕای ته‌مه‌ن له‌وێ ده‌گاته‌ 87.1 ساڵ. به‌ڵام وڵاتای چاد له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌ی كۆتایی وه‌رگرتووه‌ و تێیدا تێكڕای ته‌مه‌ن ده‌گاته ته‌نها‌ 52.5 ساڵ.

له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی، قه‌ته‌ر به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش پله‌ی 46هه‌مینی وه‌رگرتووه‌، تێكڕای رێژه‌ی ته‌مه‌ن له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر، ده‌كاته‌ 79.2 ساڵ. هه‌رچی وڵاتای عێراقه‌، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی پله‌ی 13هه‌مینی وه‌رگرتووه‌.


PM:01:52:30/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو