وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ستپێكردنی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ سیستمی كارتی نیشتمانی راگه‌یاند

‌عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌ممه‌ری وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق

وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق تۆماركردنی‌ زیاتر له‌ 36 ملیۆن هاوڵاتی له‌ سیستمی كارتی نیشتمانیدا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ سیستمه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات.


ئه‌مِڕۆ شه‌ممه‌ 30ی‌ ئاداری‌ 2024، عه‌بدولئه‌میر  ئه‌لشه‌ممه‌ری وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌ به‌غدا وتارێكی‌ ده‌رباره‌ی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ سیستمی كارتی نیشتمانی پێشكه‌ش كرد.

له‌ وتاره‌كه‌یدا عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌ممه‌ری وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ تا ئێستا 36 ملیۆن و 751 هه‌زار و 362 هاوڵاتی كارتی نیشتمانیان بۆ ده‌رهێنراوه‌.

عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌ممه‌ری وتی: "له‌ 1 نیسانه‌وه‌ له‌ ناوخۆی‌ عێراق كار به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ كۆنه‌كانی هاوڵاتیان وه‌ك (باری‌ شارستانی‌ و ره‌گه‌زنامه‌) ناكرێت".

هاوكات ئه‌لشه‌ممه‌ری ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌ی كارتی نیشتیمانی ڕاگه‌یاند، كه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌كانی عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ جێبه‌جێی ده‌كات.

وه‌زیری ناوخۆی‌ عێراق راشیگه‌یاند كه‌ "ده‌ستمان كرد به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌سه‌ندكردنی كارتی نیشتمانی وه‌ك به‌دیلێك بۆ كارتی ده‌نگدان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا".


PM:12:58:30/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت