پۆڵه‌ندا هۆشداری ده‌دات: ئه‌وروپا له قۆناغی پێش جه‌نگدایه
دۆناڵد توسك سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا هۆشداری ده‌دات و داواكاره ئاماده‌كاری بكه‌ن، چونكه وه‌ك ده‌ڵێت "ئه‌وروپا چووه‌ته قۆناغی پێش جه‌نگ".
له یه‌كێك له توندترین لێدوانه‌كانی ئه‌وروپادا له دوای داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن روسیاوه، دۆناڵد توسك سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا هۆشداریی دا له‌و مه‌ترسییه‌ی كه شه‌ڕی ئۆكرانیا به‌سه‌ر ئه‌وروپادا ده‌یسه‌پێنێت.
دۆناڵد توسك سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار له دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه، كیشوه‌ره‌كه ده‌چێته "سه‌رده‌می پێش جه‌نگه‌وه".
توسك له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی "لینا" كه گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ڕۆژنامه ئه‌وروپیه‌كان له‌خۆده‌گرێت، وتی: "جه‌نگ چیتر چه‌مكێكی ڕابردوو نییه. راستییه‌كه و زیاتر له دوو ساڵه ده‌ستیپێكردووه. له ئێستادا نیگه‌رانكه‌رترین شت ئه‌وه‌یه كه هه‌موو سیناریۆیه‌ك ئه‌گه‌ری روودانییان هه‌یه. ئێمه له ساڵی 1945ه‌وه دۆخێكی له‌م شێوه‌یه‌مان نه‌بینیوه".
وتیشی: "ده‌زانم كه پێده‌چێت وێرانكه‌ر بێت، به‌تایبه‌تی بۆ نه‌وه‌ی گه‌نج، به‌ڵام ده‌بێت به‌و ڕاستییه ڕابێین كه سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌ستیپێكردووه، ئه‌ویش سه‌رده‌می پێش جه‌نگه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه بابه‌ته‌كه ڕۆژانه ڕوونتر ده‌بێته‌وه، له وه‌سفه‌كه‌یدا زیاده‌ڕه‌وی نه‌كردووه.
له ئه‌وروپا هیچ سه‌لامه‌تییه‌ك نییه
جگه له‌وه‌ش سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا كه وڵاته‌كه‌ی یه‌كێك بوو له دیارترین لایه‌نگرانی ئۆكرانیای دراوسێ، پێیوایه ئه‌گه‌ر كیێڤ له شه‌ڕه‌كه‌دا بدۆڕێت، "كه‌س" له ئه‌وروپا هه‌ست به سه‌لامه‌تی ناكات.
توسك له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌شڵێت: "ئه‌ركی ئێمه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناتۆیه، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی كێ سه‌رۆكی ئه‌مریكایه”.
ئه‌م لێدوانانه دوای ئه‌وه هات كه له‌شكركێشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیای دراوسێی زیاتر له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ستی ئاشتی سه‌قامگیری سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپای له‌دوای جه‌نگ هه‌ژاند، ئه‌مه‌ش وایكرد زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك خێراتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی كیێڤ و هێزه‌كانی دابین بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له كاتێكدا هات كه ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بۆ كۆشكی سپی، له پێشه‌نگی نیگه‌رانییه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپادایه، به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵوێسته گوماناوییه راگه‌یه‌ندراوه‌كانی سه‌باره‌ت به ناتۆ و هه‌ندێكجار ستایشكردنی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا.
PM:12:03:30/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت