سەرکردەیەکی یەکێتی: سەردانەکەی بافڵ تاڵهبانی بۆ روسیا بۆ هێنانەکایەی سەقامگیری سیاسی و ئەمنییە لەناوچەکهدا
وێستگه نیوزـ دهنگی ئهمریكا
بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی یهكێتی نیشتمانی كوردستان لهسهر سهردانهكهی سهرۆكی یهكێتی بۆ روسیا رایگهیاند: مەبەستی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ مۆسکۆ دەستەبەرکردنی "سەقامگیری سیاسی و ئەمنی" بووە لە ناوچەکەدا.
ڕۆژی پێنجشەممە، 28ی ئاداری 2024، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کۆبوویەوە. بەپێی دوو ڕاگەیەنراوی یەکێتی و وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە و جەختیان لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی عێراق، و ڕوسیا کردوەتەوە.
ئەمڕۆ ههینیش چەند دەزگایەکی میدیایی لە هەرێمی کوردستان ئەوەیان بڵاوکردەوە کە گوایە سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بە ئامادەکارییەکانی تورکیاوە هەیە بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر پەکەکە لە ناو قوڵایی هەرێمی کوردستان لە مانگی چواری ئەمساڵدا.
لهسهر كۆی سهردانهكه لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی ئەو حزبە، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "ناچمە ناو ئەو وردەکارییەوە، بەڵام ڕوسیا وڵاتێکی گەورەیە لەسەر ئاستی جیهان و پەیوەندی باشی ئابووری لەگەڵ عێراق هەیە، بەتایبەت لەمەسەلەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی... ڕوسیا لەڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنییەوە کاریگەری بەسەر عێراق و وڵاتانی دەوروبەرەوە هەیە، بۆیە سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتی بۆ هێنانە کایەی سەقامگیری سیاسی و ئەمنییە لەناوچەکە."
دهنگی ئهمریكا لهزاری سەرچاوەکانی دیكه ئهوهی بڵاوكردوهتهوهوه كه گوایه "دیوێکی تری سەردانەکە بۆ مەسەلەی ئابووری و دۆسییەی گازە؛ یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە گازی کۆرمۆر بۆ ناوخۆی عێراق بەکاربهێنرێت، ڕوسیاش ئەمەی پێخۆشە و نایەوێت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگرەوە بۆ گازەکەی دروست ببێت، بهڵام وهك دهنگی ئهمریكا دهڵێت نهتوانراوه سەربەخۆ ڕاستی و دروستی ئەم زانیارییانە یەکلایی بکاتەوە، لهگهڵ ئهوهشدا دهنگی ئهمریكا وتویهتی: "سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە ناو یەکێتی، بە مەرجی پاراستنی ناوەکەی، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوه کە بافڵ تاڵەبانی بۆ تاوتوێکردنی مەلەفە گەرمەکان پێشتر لە بەریتانیا بووە و ئەگەری هەیە سەردانی ئەمریکاش بکات."
لەتیف نێروەیی لای خۆیەوە جەختی لەسەر پێویستی هەوڵەکان کردەوە بۆ ڕێگری لە دروستبوونی گرێکی تری ململانێی سەربازی کە کاریگەری بکاتە سەر هەرێمی کوردستان و ڕاگەیاند، "سەقامگیری لەبەرژەوەندی ئابووری هەرێمی کوردستانە و دەبێتە هۆی ئاوەدانکردنەوەی ئەو گوندانەی لە ناوچە سنورییەکان چۆڵکراون، ئەمەش لە لایەنی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە سودی بۆ هەرێم دەبێت."
دەشڵێت، "لە مۆسکۆ بێت یان تاران یاخود کۆشکی سپی و ئەنقەرە، پەیامی یەکێتی چارەسەرکردنی کێشەی ناوخۆی هەرێم، کێشەی نێوان هەرێم و عێراق و کێشەی نێوان عێراق و وڵاتانی ئیقلیمییە بە گفتوگۆ، بەجۆرێک سەروەری عێراق پارێزراوبێت و هاوڵاتییان بتوانن بە ئارامی بژین."
PM:10:29:29/03/2024
ئهم بابهته 1064
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت