بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: نازانین کەی دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە
وێستگه نیوزـ
بههۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو تەنکەر کە سووتەمەنییان دەگواستەوە، نهفتا چوهته ناو ئاوی دوكان و زیاتر لە 24 کاتژمێرە سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی شاری سلێمانی و چەند قەزا و ناحیەیەکی ناوچەکە بەهۆی رژانی سووتەمەنی بۆ نێو زێی بچوک لە سنوری قەزای دوکان راگیراوە.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگهیاند: " لە بەرژەوەندیی تەندروستیی هاوڵاتییان و بۆ پاراستنی پرۆژەکانی ئاو، دابەشکردنی ئاویان راگرتووەو چاوەڕێ دەکەین هەرکات ئاوەکە پاکبووەوە، دابەشكردن دەستپێدەکەینەوە."
وتیشی: نازانین کەی ئاوەکە شیاو دەبێتەوە بۆ بەکارهێنان و لەگەڵ شیاوبووندا دابەشکردن دەستپێدەکەنەوە.
PM:08:52:29/03/2024
ئهم بابهته 1252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت